زانا رهحمان رهحیم، قایمقامی قهزای پێنجوێن
خۆپیشاندەران قایمقامی پێنجوێنیان ناچار بە دەستلەكار كێشانەوە کرد
ئهمڕۆ ههینی 13ـی كانوونی دووهم 2023، زانا رهحمان ، قایمقامی قهزای پێنجوێن، له راگهیهندراوێكدا دهستبهرداربوونی له پۆستهكهی راگهیاند .
ئەودەڵێت: دهستبەرداری پۆستی قائیمقامییەتی قەزای پێنجوێن دەبم وەک دەربڕینی ناڕەزایەتی و بەدەمەوە نەهاتن بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان و دابیننەکردنی خزمەتگوزارییەکان.
بەداخەوە چەندین ساڵە لێپرسراوانی سەرووی خۆمان دەستەوەستان بوون و نەیانتوانیوە ئاوڕێکی جدی لە سنوری قەزای پێنجوێن بدەنەوە و بودجە و خزمەتگوزاری پێویستی بۆ دابین بکەن ئەمە سەرەڕای ئەوەی چەندینجار داواکاری پێنجوێنمان گەیاندووە پێیان، ئەمە قسەی قایمقامی پێنجوێنە.سێ رۆژە لە پێنجوێن خۆپیشاندانە، خۆپیشاندەران داوای خزمەتگوزاری و كارەبا دەكەن و كاسبكارانیش دووكانەكانیان داخستووە