له چوار ماده پێكهاتووه
له‌دهۆك ده‌ست به دابه‌شكردنى به‌شه‌خۆراكى ره‌مه‌زان كرا
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
له سنوورى پارێزگاى دهۆك ده‌ست به دابه‌شكردنى به‌شه‌خۆراكى تایبه‌ت به مانگى ره‌مه‌زان كرا و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش هاوڵاتیان ئاگادار ده‌كرێنه‌وه بچنه لای بریكاره‌كانیان بۆ وه‌رگرتنى به‌شه خۆراكه‌كه‌یان.
به‌شه خۆراكى ره‌مه‌زان له چوار ماده پێكهاتووه، بریتین له ئاردى سفر، نیشاسته، شه‌عریه و ماكه‌ڕۆنى، كه سێ ماده‌كه‌ى یه‌كه‌م بۆ هه‌ر كه‌سێك یه‌ك كیلۆگرام و ماده‌ى چواره‌میشیان 500 گرامه.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى بازرگانى كه‌لوپه‌لى خۆراك له دهۆك داوا له‌هاوڵاتیان ده‌كات سه‌ردانى بنكه‌كانى 231،232، 233، 234، 236، 241، 242، 243 و 244 بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنى به‌شه‌ر خۆراكى دووه‌مى ئه‌مساڵ و به‌شه تایبه‌ته‌كه‌ى مانگى ره‌مه‌زان.
به‌شه خۆراكى دووه‌می ئه‌مساڵیش كه دهۆك ده‌ستى به دابه‌شكردنى كردووه، بریتین له شه‌كر، برنج، زه‌یت، دۆشاوى ته‌ماته، ئارینۆك و نیسك.