"چاکەیەکی وەفادارانە بوو"

هەڵەبجە گەیشتە ناو مەراسیمی 10ی موحەڕەم لە کەربەلا

فەرهاد حەسەن

لەناو ئاپۆرای بەڕێوەچوونی مەراسیمی 10ی موحەڕەم لە کەربەلا، کە تەواوی شارەکە و شیعەکانی عێراق بەشداریان تێداکردووە، لە هۆڵێکی گەورە بەناوی عەباسییە، ئامادەبووان چاکەی هەڵەبجەیان تێکەڵی موناجاتە ئایینییەکەی خۆیان کردووە و هەموویان بەیەکدەنگ دەڵێن “چاکەیەک لە خەڵکی هەڵەبجەوە، کە بە جوانترین شێوەی وەفاداری پێشکەشیان کرد هەزاران سوپاس بە ناوی خەڵکی کەربەلا”.

دواتر دەڵێن :

ئەم هەڵوێستانە وەک شایەت دەمێننەوە

ئێمە هەموومان یەک گەلین

ئەم هەڵوێستانە وەک شایەت دەمێننەوە

ئێمە هەموومان یەک گەلین

دەنگی حوسێن هەمیشە بەرزە

دەنگدانەوەی ناوی هەڵەبجە دوای ئەوەهات، کە ۆژی 9.6.2026 کچێکی تەمەن 11 ساڵی خەڵکی کەربەلا بەناوی روقەیە رافد کەوتە ناو سەرچاوەی ئاوی زەڵم لە ئەحمەداوای هەڵەبجە و دوای نۆ گەڕان لەلایەن هاوڵاتیانی خۆبەخشی هەورامان و تیمەکان دۆزرایەوە و رۆژی 18.6.2026 بەمەراسیمێکی تایبەت گەڕێندرایەوە شاری کەربەلا.