لە سەرما رەق بووەتەوە

تەرمی مێرمنداڵێکی کۆڵبەر لەسنووری سەقز دۆزرایەوە

964+

فەهمی نەبی

مێرمنداڵێکی کۆڵبەری تەمەن 15 ساڵە لە سنووری “مێشاو”ی سەقز، بەهۆی سەرماوە گیانی لەدەستدا و سێ کۆڵبەری دیکەش بریندار بوون.

رێکخراوی هەنگاو بۆ مافەکانی مرۆڤ بڵاویکردوەتەوە، ئەو مێرمنداڵە ناوی هەستیار عەبدولکەریمە لە کاتی کۆڵبەری لە سنووری سەقز بەهۆی سەرمابردنەوە گیانی لەدەستداوە، تەرمەکەی ئەمڕۆ دووشەممە لەلایەن خەڵکی ناوچەکەوە بیندراوەتەوە و بۆ نەخۆشخانەی سەقز گواستراوەتەوە.

ئەوەش هاتووە، منداڵێکی کۆڵبەری دیکەی تەمەن 16 ساڵیش بەناوی میلاد حوسێنی بە تەقەی راستەوخۆی هێزە حکومەتییەکان بریندارکرا و هاوکات دوو کۆڵبەر بەناوی ئاروین حەقانی و جەمیل عەبدی بە تەقەی ئەو هێزانە بریندارکران.

بە تەقەی هێزەکانی ئێران کۆڵبەرێک لە کرماشان کوژرا

بە تەقەی هێزەکانی ئێران کۆڵبەرێک لە کرماشان کوژرا