بە هاوکاری هاوپەیمانان
دژەتیرۆر: لە چەمچەماڵ سێ “تیرۆرست”ـمان دەستگیر کرد
964+
ژووری هەواڵ
بەڕێوبەرایەتی گشتیی دژەتیرۆر رایگەیاند، لە سنوری قەزای چەمچەماڵ، ئۆپەراسیۆنێکی هاوبەشیان لەگەڵ هاوپەیمانان ئەنجامداوە و سێ “تیرۆرست”ـیان دەستگیر کردووە.
ئەمڕۆ چوارشەممە 8.5.2024، بەڕێوبەرایەتی گشتیی دژەتیرۆر رایگەیاند پاڵپشت بە زانیاری ھەواڵگری دروست و وورد و چاودێری بەردەوامی ھێزەکانی دژەتیرۆر، دوای وەرگرتنی فەرمانی دادوەری لێکۆڵینەوە، شەوی 5.5.2024 بە فڕۆکەی تایبەتی بەڕێوبەرایەتی گشتیی دژەتیرۆر، ئۆپەراسیۆنێکی ھاوبەش لەنێوان ھێزەکانی سەر بە بەڕێوبەرایەتی گشتی دژەتیرۆر و ھێزەکانی ھاوپەیمانی نێودەوڵەتی بۆ رووبەڕووبونەوەی داعش ئەنجامدرا.
“لەو ئۆپەراسیۆنە تایبەتەدا تواندرا سێ تیرۆرست لە سنووری چەمچەماڵ دەستگیربکرێن”، دژەتیرۆر وا دەڵێت.
دەستگیر کراوەکان خەڵکی موسڵن و لەدایکبووی ساڵەکانی 1996، 2000 و 1986ـە “کاریان لەناو رێکخراوە تیرۆرستییەکاندا ھەبووە و لە سنووری چەمچەماڵ نیشتەجێبوون”.