بۆ (گه‌نم و جۆ)كه‌ى سوودى هه‌بوو
بارانى ئه‌مجاره لادیوارێكی كشتو‌كاڵى هه‌ریری رووخاند
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
به‌هۆى زۆرى باران بارینى چه‌ند رۆژه‌ى رابردوو، لادیوارێكی به‌شی كشتو‌كاڵى هه‌ریر رووخا، به‌ڕێوه‌به‌ریش ده‌ڵێت زیانه‌كانى باران ته‌نیا ئه‌و دیواره بوو، ده‌نا بۆ گه‌نم و جۆیه چێندراوه‌كه سوودى هه‌بووه.
فه‌ریق حه‌سه‌ن، به‌ڕێوه‌به‌رى به‌شی كشتو‌كاڵى قه‌زاى هه‌ریر به 964ـى وت، به‌هۆى بارانه به‌خوڕه‌كه‌ى دوێنێ به‌شێكی دیوارى بیناى به‌شه‌كه‌یان رووخاوه، به‌ڵام ده‌ڵێت، زیانى گیانى نه‌بووه.
وتیشی “چاوه‌ڕێی خۆشبونى جه‌وه‌كه ده‌كه‌ین بۆ ئه‌وه‌ى به‌زوویی دیواره‌كه چاكبكه‌ینه‌وه”.
له‌باره‌ى زیانه‌كانى بارانى ئه‌مجاره بۆ سه‌ر به‌رهه‌مه چێندراوه‌كانى سنووره‌كه‌ى، فه‌ریق ره‌تیكرده‌وه كه بارانه‌كه زیانى بۆ كشتو‌كاڵى سنووره‌كه‌ی هه‌بووبێت به تایبه‌تیش بۆ گه‌نم و جۆ، به‌ڵكو ده‌ڵێت “سوودێكی باشی هه‌بووه”.
روونیشیكرده‌وه به‌شێك له‌و دره‌خته به‌ردارانه‌ى كه تازه گوڵیان كردووه، ره‌نگه كه‌مێك زیانى بۆ ئه‌وان هه‌بووبێت و گوڵه‌كه‌ى وه‌راندبن، به‌ڵام به‌شێوه گشتییه‌كه‌ى بارانه‌كه بۆ ئه‌وان ره‌حمه‌ت بووه.