پێشتر نەیان بووە

کۆمەڵێک ئامێری پزیشکی گرنگ بۆ نەخۆشخانەی خورماڵ دابینکرا

964+

عومەر فەتاح ـ هەڵەبجە

بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەڵەبجە ژمارەیەک ئامێری پزیشکی نوێ بۆ نەخۆشخانەی عەلی شیعەی ناحیەی خورماڵ دابینکرد، هەندێک لەو ئامێرانە لەو مەڵبەندە تەندروستیەدا نەبووە، وەک ئامێری کەوی بۆ وەستاندنی خوێن بەربوون، هەروەها کۆمەڵێک ئامێیری تازە بۆ بەشی تاقیگە.

هاوکار ئیبراهیم بەڕێوەبەری مەڵبەندی تەندروستی عەلی شیعە لە ناحیەی خورماڵ بە 964ـی وت، پێشتر بەنوسراو داوای ئەو ئامێرانەمان کردووە بۆ پێوستی ناوچەکەمان، خۆشبەختانە ئەمڕۆ بۆمان دابینکرا ئەو کۆمەڵە ئامێرە پزیشکیانە، پێشتر هەندێکی لەمەڵبەندەکەماندا نەبووە و هەندێکیشیان بەهۆی کۆنییەوە لەکارکەوتووبن وەک کەوی بۆ وەستاندنی خوێن بەربون، پزیشکی قوڕگ و لوتو گوێ زیاتر بەکاری دێنن، هەروەها پزیشکی پسپۆڕی پێست بەکاری دێنی بۆلابردنی گۆشتی زیادە و هەندێک حاڵەتی دیکە.

ئەو بەپرسەی نەخۆشخانەکەی خورماڵ ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، یەکێکی دیکە لەو ئامێرانە “سەکشنە” بەکاردێت بۆ ئەو حاڵەتانەی کە نەخۆشەکە تووشی خوێن بەربوونی مێشک یان هەناوی دەبێت، بۆدەرکردنی ئەو خوێن و کەفەی لەناودەمیدایە بۆ رێگریکردن لەخنکانی، هەروەها ئامێری هڵێکاری دڵ، ئامێری مۆنیتەر بۆ پێوانەی زەخت و ئۆکسجین لێدانی دڵ، سێ ئامێری گرنگ بۆ بەشی چارەسەری سروشتی، بە تایبەت بۆ ئەو نەخۆشانەی تووشی فەقەراتی مل یان پشت یان ئینزیلاق ئەبن.

بۆ ئەو منداڵانەی کە زیگماگن توشی شەلەل بوون یان بۆ ئەو نەخۆشانەی تووشی جەڵتەی مێشک ئەبن ئەبێتە هۆی لەکارکەوتنی لایەکی جەستەیان هەموو ئەم حاڵەتانە پێویستیان بەم ئامێرانە ئەبێت تا لەرێگەیانەوە چارەسەری سرشتی وەرگرن هەروەها کۆمەڵێک ئامێیری تازە بۆ بەشی تاقیگە.

پێداچوونەوە: توانا نەقی