لە گوندێکی ئەتروش

هەورە بروسکە 20 سەر مەڕى مردار كرده‌وه‌

964+

زەید کۆچەر- دهۆک

لە سنووری ناحیەی ئەتروش لە پارێزگای دهۆک، هەورە بروسکە لە ژمارەیەک سەر مەڕی داوە و به‌هۆیه‌وه‌ 20 سه‌ر مرداربوونه‌ته‌وه‌.

رووداوه‌كه‌ ئه‌مڕۆ لە دوای نوێژی عەسر لە گوندی (خورتا مەزن) روویداوه‌.

هاشم مزوری، خاوەنی مەڕەکانە بە 964ـی وت، کوڕەکەى له‌گه‌ڵ شوانى مەڕەکان له‌ده‌ره‌وه‌ بوون، هەورە بروسکەیەکی بەهێز لە مەڕەکانی داوە و 20 سەری لێ مردرا كردوونه‌ته‌وه‌.

وتیشی “به‌هۆى مه‌ترسی برووسكه‌كه‌ نەمانتوانی مەڕەکان بکوژینەوە، بۆیە هه‌موویان مردن”.

ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، هه‌ر به‌هۆى هه‌وره‌ بروسكه‌وه‌ شوانەکە کەمێک ئازارى له‌ گوێیه‌كانى په‌یدا بووە، به‌ڵام كوڕه‌كه‌ى سه‌لامه‌ته‌.

پێداچوونه‌وه‌: فه‌رهاد حه‌سه‌ن

هەورە بروسکە 25 سەر مەڕی مردار کردەوە

هەورە بروسکە 25 سەر مەڕی مردار کردەوە