یەک جار بیندراون

بەڕێوەبەری ناحییەی عەربەت: پارە مەدەنە ژینگەپارێزانی ساختە

964+

پێشەوا محەمەد

ئیدارەی ناحییەی عەربەت هاوڵاتیانی دانیشتووی ناحییەکە ئاگادار دەکاتەوە، پارە نەدەنە ئەو کەسانەی بە ساختە بەناوی ژینگەپارێزانەوە بەناوی جەژنانەوە داوای پارە دەکەن.

964 لە ئیدارەی ناحییەکەوە دەزانێت، ئەمساڵ یەک جار چەند کەسێک چوونەتە چەند کۆڵانێک و هێلەگی ژینگەپارێزانیان لەبەر کردووە و پارەیان کۆکردووەتەوە، “بەڵام تا ئێستا دەرنەکەوتوونەتەوە”.

دابان محەمەد، بەڕێوەبەری ناحییەی عەربەت بە 964ـی راگەیاند، ساڵانی رابردووش ئەو حاڵەتانە چەند جارێک لە ناحییەکەیان دووبارە بووەتەوە، بەڵام ئەمساڵ دوای ئەو حاڵەتە ویستوویانە زوو هاوڵاتیان ئاگادار بکەنەوە.

964 پرسیاری لە بەڕێوەبەری ناحییەکە کرد، هاوڵاتیان چۆن ئەو ژینگەپارێزە ساختانە بناسێتەوە، ئەویش وتی، “ناسینەوەیان ئاسان نییە، بەڵام باشترین کار ئەوەیە ئەگەر ماڵێک یان کەسێک ویستی هاوکاریی جەژنانە بداتە ژینگەپارێزەکان لەوکاتەدا بیانداتێ کە ئۆتۆمبێلی کەپسی خۆڵەکە لەگەڵ ژینگەپارێزەکاندایە تا دڵنیابن ئەوانە ژینگەپارێزە راستییەکەن”.

دەشڵێت، “ئەمساڵ و ساڵی رابردوو هیچ کەس لەسەر کۆکردنەوەی پارە بەناوی ژینگەپارێزانەوە دەستگیر نەکراوە”.

داوادەکرێ بارهەڵگرەکان لە دەرەوەی عەربەت پارک بکرێن

داوادەکرێ بارهەڵگرەکان لە دەرەوەی عەربەت پارک بکرێن