پشوو وەرناگرن

بانکى شارەزوور دەوام دەکات بچن موچەکانتان وەربگرن

964+

بڕوا مجید_شارەزوور

بانکی شارەزوور داوا لە و موچەخۆرانە دەکات کە لەبانکەکەیان موچە وەردەگرن، بۆ ئەمڕۆش پشوو وەرناگرن و بەردەوام دەبن لە دابەشکردنى موچەى فەرمانبەران.

هەرێم حەمە ساڵح، بەڕێوبەری بانکی شارەزوور بە 964ـى وت،”ماوەی چەند رۆژێکە بەردەوام سەرقاڵی موچە دابەشکردنین، موچەی سەرجەم بەشەکان (شارستانی، کەمئەندامان، گوڵان، لیوان هەوبەشەکان، خانەنیشان)،مان دابەشکردووە و کارمەندەکانمان تا کاتژمێر 5:00ـى ئێوارە لە دەوامدا بوون”.

باسى لەوەشکرد، هەندێ لە موچەخۆران تائیستا نەهاتوون بۆ وەرگرتنى موچەکانیان، بۆیە لە 964ـەوە داوا دەکات هەرکەسێک موچەى وەرنەگرتووە بۆ رۆژى سێشەممە سەردانیان بکات و موچەکانیان وەربگرن.

رۆژى هەینى رابردوو، وەزارەتى دارایی و ئابوری حکومەتی هەرێم خشتەی موچەی مانگی ئازاری بڵاوکردەوە و رایگەیاند، بەسێ رۆژ موچەی سەرجەم وەزارەت و دەستەکان دابەش دەکرێت، بەڵام بەهۆى قەرەباڵغى بانکەکان پشویان وەرنەگرت و بەردەوام بوون لە دابەشکردنى موچە.

پێداچوونەوە: وریا فەتاح

بانکى شێروانە پشوو وەرناگرێت

بانکى شێروانە پشوو وەرناگرێت