یاریی كۆتایی كه‌ی ده‌كرێت؟
ریال مه‌درید گه‌یشته یاریی كۆتایی چامپیۆنزلیگ
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
له یاریی گه‌ڕانه‌وه‌ی پێش كۆتایی چامپیۆنزلیگ، یانه‌ی ریال مه‌درید له یاریگه‌ی خۆیدا له یانه‌ی بایرن میونشنی برده‌وه و گه‌یشته یاریی كۆتایی ئه‌م وه‌رزه.
یارییه‌كه ئه‌مشه‌و “چوارشه‌ممه 8.5.2024” له یاریگه‌ی سانتیاگۆ بێرنابێو له مه‌درید كرا و تیپی خاوه‌ن یاریگه به 2-1 گۆڵ بردییه‌وه، دوای ئه‌وه‌ی سه‌ره‌تا به گۆڵێك له دواوه بوو.
گۆڵی بایرن میونشن له خوله‌كی 68 ئه‌لفۆنزۆ ده‌یڤز تۆماری كرد، به‌ڵام ریال مه‌درید به دوو گۆڵی یاریزانی یه‌ده‌گ خۆسێلۆ توانی یارییه‌كه بباته‌وه، كه له خوله‌كه‌كانی 88 و 90+1 تۆماری كردن.
یاریی چوونی نێوان هەردوو یانە هەفتەی رابردوو لە میونشن کرا و بە 2-2 گۆڵ کۆتایی هات.
ریال مه‌درید به‌م ئه‌نجامه گه‌یشته یاریی كۆتایی ئه‌م وه‌رزه‌ی خولی یانه پاڵه‌وانه‌كانی ئه‌وروپا “چامپیۆنزلیگ”، رۆژی یه‌كی حوزه‌یرانی داهاتوو له یاریگه‌ی وێمبڵی له له‌نده‌ن به‌رامبه‌ر یانه‌ی بۆروسیا دۆرتموندی ئه‌ڵمانی یاریی ده‌كات.
ریال مه‌درید جاری پێنجه‌مه له ماوه‌ی 9 وه‌رزی رابردوو، هه‌روه‌ها جاری دووه‌مه له‌وه‌ته‌ی سێ وه‌رزی رابردوو، ده‌چێته یاریی كۆتایی .
یانه‌ی شاهانه خاوه‌ن ژماره‌ی پێوانه‌ییه له بردنه‌وه‌ی نازناوی خوله‌كه، كه 14 جاره، له به‌رامبه‌ردا دۆرتموند یه‌ك جار نازناوه‌كه‌ی به‌ده‌ستهێناوه.