رووبەڕووى یاسا دەکرێنەوە

چەند بریکارێکى خۆراک پارەى زیادەیان لە هاوڵاتیان وەرگرتووە

964+

وریا فەتاح

لە کفرى چەند بریکارێکى خۆراک پارەى زیادیان لە هاوڵاتیان وەرگرتووە، بنکەى خۆراکى کفریش داوا لە هاوڵاتیان دەکات ئەوەى پارەى زیادەیان داوە بچن پارەکانیان وەربگرنەوە.

غانم محەمەد، بەڕێوەبەرى بنکەى خۆراکى کفرى بە 964ـى وت،”چەند بریکارێکى خۆراک پارەى زیادەیان لە هاوڵاتیان وەرگرتووە، ئەو پارەیە نایاساییە و ئێمە لێپرسینەوەیان لەگەڵ دەکەین”.

ئەو پارەیەى وەرگیراوە لەو چەند ئایتمى خۆراکە بووە کە دیارى مانگى رەمەزان بووە، واتا لەگەڵ بەشە خۆراکى مانگانە بووە، بەڵام بریکارەکانى خۆراک لە پاڵ وەرگرتنى پارەى بەشە خۆراکى مانگانە کە بۆ هەر هاوڵاتییەک 750 دینارە، لە بەرامبەر دابەشکردنى ئاردى سفر و شەعرییەش کە دیارى مانگى رەمەزان بوون لە هەر هاوڵاتییەک 500 تا 1000 دیناریان وەرگرتووە.

بە وتەى غانم محەمەد، وەرگرتنى ئەو پارەیە لەلایەن چەند بریکارێکەوە کە بە “نەفس نزم” ناوى بردن، نایاساییە.

داواش دەکات هەر هاوڵاتییەک ئەو پارەیەى بە بریکارەکانداوە بچێت وەرى بگرێتەوە، هەر بریکارێکیش داواى وەرگرتنى ئەو پارەیەى کرد پێى نەدات یان بنکەى خۆراکى کفرى ئاگادار بکەنەوە.

جەختیش دەکاتەوە، هەر هاوڵاتییەک سکاڵاى لەسەر بریکارێک هەبێت، بریکارەکە رووبەڕووى یاسا دەکەنەوە.

هۆکاری بە سستی دابەشکردنی بەشەخۆراک چییە؟

هۆکاری بە سستی دابەشکردنی بەشەخۆراک چییە؟