كۆنن و سوودیان نه‌ماوه
وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده زیاتر له 1000 تۆن كتێب ده‌فرۆشێت
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده‌ى هه‌رێم بانگه‌وازى بۆ كڕیارانى (كتێبى كۆن و بێسوود) كردووه كه زیاتر له هه‌زار تۆنیان هه‌یه و ده‌یانه‌وێت له مه‌زادێكی ئاشكرا بیانفرۆشن.
به‌پێی ئه‌و بانگه‌وازه، رۆژى فرۆشتنى ئه‌م كتێبانه 22.5.2024ـه و كتێبه‌كان له‌كۆگاكانى ناوه‌ندى وه‌زاره‌ت كۆكراونه‌ته‌وه و نزیكه‌ى هه‌زار و 100 تۆن ده‌بێت.
ره‌گه‌ز ره‌شید به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى دیوان له وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده‌ى هه‌رێم به 964ـى راگه‌یاند، له‌سه‌ر بنه‌ماى یاسای ژماره (1)ـى ساڵى 2021 كه تایبه‌ت به فرۆشتن و به‌كرێدانى موڵك و ماڵى ده‌وڵه‌ت، ئه‌و كاره ده‌كه‌ن.
وتیشی “ساڵانه كتێبه كۆنه‌كان یان ئه‌وانه‌ى له ئه‌نجامى گۆڕینى پڕۆگرام كۆده‌كرێنه‌وه ده‌یانفرۆشین”.
بڕیارى فرۆشتنى ئه‌م كتێبانه دواى ئه‌وه دێت كه له هه‌ندێك په‌روه‌رده، كتێبه كۆن و زیاده‌كانیان ده‌سوتاند یان له شوێنێك فڕێیان ده‌دان.
رۆژى 25.4.2024 وەزارەتی پەروەردە، له گشتاندنێكدا به سه‌رجه‌م به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه گشتییه‌كانى وت، سووتاندن و فڕێدانى په‌رتووكی بێ سوود، كارێكی ناپه‌روه‌رده‌یی و نادروسته له‌به‌رامبه‌ر ژینگه.
مه‌عروف مه‌جید سه‌رۆكى رێكخراوى ئایینده بۆ پاراستنى ژینگه به 964ـى وت، ئه‌م بڕیاره‌ى وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده‌ى به كارێكی باش زانی و ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد كه له ماوه‌ى پێنج ساڵى رابردوودا، دووجار پێشنیاریان بۆ وەزیری پەروەردە كردووه، كه پێویسته ئه‌و كتێبانه به‌شێوه‌یه‌كی زانستى له‌ناو ببردرێن نه‌ك بسووتێندرێن.
وتیشی “لە هەرێمی کوردستان زیاد لە شەش هەزار قوتابخانە و خوێندنگا هەیە جگە لە باخچەی ساوایان، بۆیه ساڵانە نزیكه‌ى شه‌ش هه‌زار تۆن پەرتووک بەکارناهێننەوە و به‌شێوه‌ى نازانستى له‌ناوده‌برێن”.