پۆلیس دەڵێت قەرزار بووە

باوکێک 12 ئەندامی خێزانەکەی کوشت

964+

فەهمی نەبی

ئەمشەو لە گەڕەکی فەرمانبەرانی قەزای شەتولعەرەب باوکێک 12 کەسی ئەندامی خێزانەکەی کوشت، پۆلیس دەڵێت: ئەو پیاوە دوای ئەنجامدانی تاوانەکە کۆتایی بەژیانی خۆی هێناوە.

دوای تاوانەکە پۆلسی بەسرە لە روونکردنەوەیەکدا رایگەیاند، ئەو کەسەی تاوانەکەی ئەنجامداوە، کاری خانوبەرەی کردووە و زیاتر لە ملیارێک دینار قەرزار بووە، لەژێر فشاری دەرونی تاوانەکەی ئەنجامداوە.

پۆلیس لەبەردەم ماڵەکەن بۆ گواستنەوەی تەرمەکان، وەک لە وێنەکان دەردەکەوێت، لەناو کوژراوەکان منداڵ و ژن هەن.