"نەفتایان پێیە"

داوادەکرێ بارهەڵگرەکان لە دەرەوەی عەربەت پارک بکرێن

964+
ئەحمەد مستەفا

لە داواکاری نامەیەکدا ژمارەیەک دانیشتووی ناحیەی عەربەت داوا دەکەن، شوێن بۆ بارهەڵگرەکان جیابکرێتەوە و لەناو کۆڵانەکان پارک نەکرێن.

داواکارییەکە، ئەمڕۆ شەممە 20.1.2024 بە لایەنە پەیوەندیدارەکانی ناحیەکە دەدرێت.

کۆژیر بێستوون یەکێکە لەو هاوڵاتییانە ئەو بە 964ی وت، داواکاری ئێمە لە شارەوانی و ناحیەی عەربەت ئەوەیە کە سەیارەی بارهەڵگر تانکەر و گەڵابە، نەهێنرێتە ناو کۆڵان و گەڕەکەکانەوە بۆ پارک کردن، گەڕەکی وا هەیە، پێنج بۆ شەش تانکەر یان گەڵابەی تێدا دەوەستێ.

کارگەیەکی رۆن لە عەربەت دوو کاتژمێرە دەسووتێت

کارگەیەکی رۆن لە عەربەت دوو کاتژمێرە دەسووتێت

بە قسەی ئەو بێت، ئەو تانکەرانە بەشی زۆریان نەفتایان پێیە، ئەوەشی وت، ئەمە مەترسییە بۆ سەر ژیانی هاوڵاتیانی و دانیشتووانی ناحیەکە، پێویست دەکات لە دەرەوەی ناحیەکە شوێنیان بۆ دیاری بکرێت و لەوێ پارکینگی سەیارەکانیان بکەن.

لە بارەی داواکاری ئەو هاوڵاتییانە، سەرچاوەیەکی بەرپرس لە بەشی یاسایی سەرۆکایەتی شارەوانیی عەربەت بۆ 964 ئاماژەی بەوەکرد، لە رێگەی داواکاری و کاتێک خواستی زۆرینە لەسەر داواکارییەکە هەبوو، شارەوانی دەسەڵاتی دەبێت زەوییەک بە شێوەی کاتی و لەسەر موڵکی خۆی بۆ بارهەڵگرەکان تەرخان بکات.

وتیشی، بڕیاردان لەم بابەتە، کۆدەنگی لایەنە ئیدارییەکانی ناحیەکەی دەوێت، بڕیارێکی لەو جۆرە پێویستی بە دابینکردنی خزمەتگوزاری و پاراستنی سەیارەکان و رووبەرێکی فراوانی زەوی هەیە، ئەوە لە کاتێکدا ناڕەزایەتی بارهەڵگرەکانیشی لێنەکەوێتەوە.

وەبەرهێنانی سلێمانی: مەودای کارمان بەرەو عەربەت و پیرە...

وەبەرهێنانی سلێمانی: مەودای کارمان بەرەو عەربەت و پیرەمەگرون دەڕوات