داوای بلۆككردنی تیك تۆك ده‌كه‌ن
عێراقییه‌كان ئێستا زۆر سه‌یری فیلمی سێكسی ناكه‌ن
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
ئەمڕۆ دووشەممە، وەزیری پەیوەندییەکانی عێراق، هیام یاسری رایگەیاند داواکارییەک پێشکەش بە ئەنجومەنی وەزیران کراوە بۆ رێگریکردن لە كاركردنی پلاتفۆرمی تیک تۆک له عێراق، هاوکات ئاماژەی بەوەدا کە عێراق لە لیستی ئەو وڵاتانە دابەزیوە کە زۆرترین سەردان و بینینیان بۆ سایتە پۆرنۆگرافییەکان “سێكسی” هه‌یه.
هیام یاسری لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا له به‌غدا وتی، ژمارەی سەردانەکان له لایه‌ن عێراقییه‌كان بۆ سایتە پۆرنۆگرافییەکان لە ماوەی مانگی یەکی ساڵی رابردوودا زیاتر لە نیو ملیار بینەری هەبووە، به‌ڵام ژمارەی سەردانیکردنی ئەو سایتانەش لە ماوەی مانگی شوباتی ئەمساڵدا بۆ 89 ملیۆن سەردان کەمی کردووە.
وه‌زیری په‌یوه‌ندییه‌كان ده‌ڵێت، عێراق لە لیستی ئەو وڵاتانە دەرهێنرا کە زۆرترین سەردان و بینینیان بۆ سایتە پۆرنۆگرافییەکانیان هەیە.
وتیشی، داواکارییەکمان پێشکەش بە ئەنجومەنی وەزیران کرد بۆ بلۆککردنی تیک تۆک.
جەختی لەسەر پێویستی هاوکاری ئه‌ندامانی ئەنجومەنی نوێنەران کردەوە، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن داواكارییه‌كانیان جێبه‌جێ بكه‌ن.