تەلەگرام و تیک تۆک قەدەغەکران
964+
عادل کانەبی
بەهۆی نەبوونی هیچ سانسۆرێک لە تەلەگرام و تیک تۆک ، سۆماڵ هەردوو ئەپلیکەیشنی بلۆک کرد.
لە ماوەی رابردوو گروپە تیرۆرستیەکان و توندڕەوەکان بە شێوازێکی بەربڵاو سوودیان لە نەبوونی سانسنۆر لە هەردوو ئەپلیکەیشنی تیک تۆک و تەلەگرام بینی بۆ بڵاوکردنەوەی ڤیدیۆ و وێنەی نەشیاو و توندوتیژی.
بۆ ئەو مەبەستە حکومەتی سۆماڵ رایگەیاند، بە مەبەستی رێگری کردن لە گروپە توندڕەوەکان بۆ بڵاوکردنەوەی پروپاگەندە و هەواڵی توندوتیژی بەکارهێنانی هەردوو ئەپی تەلەگرام و تیک تۆکی قەدەغەکرد.
ئەمە یەکەمجار نییە تیک تۆک و تەلەگرام قەدەغە بکرێت، و لە ماوەی پێشوودا بە تۆمەتی دزینی داتای بەکارهێنەر لە هەندێک ویلایەتی ئەمریکا قەدەغەکرا، هەروەها لە عێراقیش بە هۆی دزە پێکردنی زانیاری تەلەگرام بۆ ماوەی هەفتەیەک بلۆک کرا.