دەیانویست لە بازاڕدا ساغى بکەنەوە

یەک تۆن کاکڵە گوێزى خراپ بوو دەستى بەسەرداگیرا

964+

وریا فەتاح

لیژنەکانى قایمقامییەتى سەیدسادق، دەستیان گرت بەسەر بڕى یەک تۆن کاکڵە گوێزى خراپبوو کە بەنیاز بوون لە بازاڕدا ساغى بکەنەوە.

بە پێى راگەیەنراوێکى قایمقامییەتەکە، رۆژى دووشەممە لیژنەکانى قایمقامییەتى سەیدسادق، دەستیان گرت بەسەر بڕى نزیکەى یەک تۆن کاکڵە گوێزى خراپبوو، بەهۆى نەشیاوى بۆ خواردن.

ئاماژە بەوەشکراوە، خاوەنەکەى ویستویەتى بەشێوەیەکى شاراوە و نهێنى لە بازاڕدا  هەوڵى ساختەکـردن و ساغکـردنـەوەی بدات.

دواى لەناوبردنى سەرجەم کاکڵە گوێزەکە، بڕیاردرا خاوەنەکەی بە تونترین شێوە رووبـەڕووی ڕێکـاری یاسایی بکرێتەوە.

زیاتر لە 200 کیلۆ خۆراکى نەشیاو بۆ خواردن دەستی بەسەرداگ...

زیاتر لە 200 کیلۆ خۆراکى نەشیاو بۆ خواردن دەستی بەسەرداگیرا