داره‌كان سنه‌وبه‌رن

ژینگه‌ى هه‌ڵه‌بجه‌ له‌ بڕینى چه‌ند دارێكى بەته‌مه‌ن ده‌پێچێته‌وه‌

964+

فه‌رهاد حه‌سه‌ن

فه‌رمانگه‌ى ژینگه‌ى هه‌ڵه‌بجه،‌ له‌ بڕینى چه‌ند دارێكی به‌ته‌مه‌ن هاته‌ده‌نگ و ده‌ڵێت، رێكارى یاسایی له‌ به‌رامبه‌ر بكه‌رانى گیراوەته‌ به‌ر.

داره‌كان سنه‌وبه‌رن و ئه‌و دارستانه‌ش لێی بڕاوه‌، دارستانى ده‌ستکردی باوه‌كۆچه‌كیانه‌ له‌ هه‌ڵه‌بجه‌.

سه‌رهه‌نگ عه‌بدولڕه‌حمان، به‌ڕێوه‌به‌رى فه‌رمانگه‌ى ژینگه‌ى هه‌ڵه‌بجه‌ به‌ 964ـى وت، دواى ئاگاداركردنه‌وه‌یان به‌ بڕینى ئه‌م دارانه‌ له‌گه‌ڵ لیژنەی سەرپێچیە ژینگەییەکان و پۆلیسی دارستان سەردانی دارستانه‌كه‌یان کردووه‌.

وتیشی “ئه‌و دارانه‌ى تازه‌ بڕاون ژماره‌یان چوار داره‌، به‌ڵام دارى گه‌وره‌ و به‌ته‌مه‌نن”.

ئاماژه‌ى به‌وه‌ش كرد، پێشتر چه‌ند دارێكی وشكبوو له‌و دارستانه‌ بڕابوون، به‌ڵام بڕینیان به‌ ره‌زامه‌ندى به‌ڕێوه‌بەرایه‌تیى دارستان و پاوان بووه‌.

باسی له‌وه‌ كرد، تا ئێستا هیچ كه‌سێك له‌سه‌ر بڕینى ئه‌م دارانه‌ ده‌ستگیرنه‌كراوه‌، به‌ڵام له ‌رێگه‌ى كامێرای چاودێرییه‌وه‌ كه‌ له‌ نزیك دارستانه‌كه‌ هه‌ن چاودێری و به‌دواداچوون ده‌كرێت.

وتیشی “له‌رووى یاساییه‌وه‌ رێكارى پێویستمان گرتووه‌ته‌ به‌ر”.

ژینگه‌ى هه‌ڵه‌بجه‌ فریاى

ژینگه‌ى هه‌ڵه‌بجه‌ فریاى "خاتوون شا " كه‌وت