"رەنگە زیانەکان زیاتر بن"

لافاوەکەی دهۆک زیانی بە چوار پارک و 50 دار گەیاندووە

964+

پێشەوا محەمەد

ئەو لافاوەی لە رۆژانی دووشەممە و سێشەممەی ئەم هەفتەیە لە دهۆک دروست بوو، زیانی بە چوار پارکی گەورە و نزیکەی 50 دار گەیاندووە.

لافاوەکە سەوزایی ناو پارکەکانی هەڵتەکاندووە، دیوارەکانیان کەوتوون و غەتاسی بیرەکانیشیان سووتاون.

کاروان ساڵح، بەڕێوەبەری ئەندازەی پارکەکان لە دهۆک بە 964ـی راگەیاند، بەپێی ئەوەی تا ئێستا پێیگەیشتوون لە هەشت پارکی گەورە کە هەیانە چواریان زیانی زۆریان بەهۆی لافاوەکەوە پێگەیشتووە.

وتیشی، “لەناو کۆڵان و گەڕەکەکان باخچەکان زیانێکی ئەوتۆیان پێنەگەیشتووە، بەڵام لەسەر شۆستە و لەناو کۆڵانەکان نزیکەی 50 دار شکاون”.

لافاوی چەند رۆژی رابردوو شاری دهۆک زیانی بە نزیکەی 160 خانوو گەیاند و سێ کەسیش بەهۆیەوە گیانیان لەدەستدا، ژمارەیەک خێزانیش بەهۆی رووخانی خانووەکانیانەوە ئێستا لە هۆتێلەکاندان.

“لیژنەکەیەکمان دروست کردووە تا بە وردی لە زیانەکانی لافاوەکە تێبگەین لەسەر باخچە و پارکەکان و سەوزایی سنوورەکە”، کاروان ساڵح وای وت.

دهۆک خاوەنی 148 باخچەی ناو کۆڵان و هەشت پارکی گەورەیە و رێژەی سەوزایی تێیدا 14%ـیە.

پشکنین بۆ ئەو هاوڵاتیانە دەکرێت کە زیانمەندی لافاوەکە...

پشکنین بۆ ئەو هاوڵاتیانە دەکرێت کە زیانمەندی لافاوەکەی دهۆکن و لە هۆتێلن