قسە بۆ (ئەكسیۆس) کراوە
“هه‌فته‌ی داهاتوو دانوستانه‌كانی نێوان واشنتن و تاران ده‌ستپێده‌كه‌نه‌وه”
فەرهاد حەسەن
ماڵپه‌ڕی ئه‌كسیۆسی ئه‌مریكی ئاشكرایكرد، بڕیاره هه‌فته‌ی داهاتصو خولێكی نوێی دانوستانه‌كانی نێوان ئه‌مریكا و ئێران به‌ڕێوه‌بچێت و سویسرا وه‌ك یه‌كێك له پاڵێوراوانی پێشه‌نگ بۆ میوانداریكردنی دانوستانه‌كان دیاریکراوە.
ماڵپه‌ڕەکە، ئه‌مڕۆ هه‌ینی له زاری سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگاداره‌وه بڵاویكردوه‌ته‌وه، په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ردوولا به‌رده‌وامه بۆ رێكخستنی خولی داهاتوو، چاوه‌ڕوانیش ده‌كرێت سویسرا میوانداریی بكات، ئه‌مه‌ش له چوارچێوه‌ی هه‌وڵه‌كان بۆ كۆنتڕۆڵكردنی په‌ره‌سه‌ندنی ئه‌م دواییه و كردنه‌وه‌ی كه‌ناڵه‌كانی گفتوگۆی نێوان واشنتن و تاران دێت.
تاوەکو ئێستا هیچ پشتڕاستكردنه‌وه‌یه‌كی فه‌رمی له‌لایه‌ن ئیداره‌ی ئه‌مریكا یاخود حكومه‌تی ئێرانه‌وه سه‌باره‌ت به واده یاخود شوێنی دانوستانه‌كان نه‌دراوه.
ئه‌م هه‌واڵه دوای چه‌ند رۆژێك دێت له هه‌ڵكشانی سه‌ربازی بێوێنه له نێوان ئه‌مریكا و ئێران، كه بریتی بوو له هێرشه‌كانی ئه‌مریكا كه شوێنه سه‌ربازییه‌كانی ئێرانی كرده ئامانج و به وته‌ی واشنتن وه‌ك وه‌ڵامێك بوو بۆ هێرشكردنه سه‌ر كه‌شتییه بازرگانییه‌كان و هه‌ڕه‌شه‌كردنه سه‌ر ئازادی كه‌شتیوانیه له گه‌رووی هورمز له‌لایه‌ن تارانه‌وه.
له به‌رامبه‌ریشدا ئێران هێرشی فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وان و موشه‌كی به ئامانجگرتنی شوێن و بنكه‌كانی ئه‌مریكا له كه‌نداو راگه‌یاند، له كاتێكدا گرژییه‌كان له گه‌رووی هورمز به‌رده‌وام بوون، كه به‌هۆیه‌وه هاتوچۆی كه‌شتییه‌كان كه‌مبونه‌وه‌ی به‌رچاوی به‌خۆیه‌وه بینی و نیگه‌رانییه‌كانیش له‌سه‌ر ئاسایشی دابینكردنی وزه‌ی جیهانی زیادیان كرد.