باوکی سێ منداڵە

کەرکوک… گەنجێک لە کاتی راوە ماسی خنکا


کاروان ساڵحی – کەرکوک

پێش نێوەڕۆی ئەمڕۆ چەند گەنجێک بەمەبەستی راوە ماسی روو دەکەنە گوندی داربەرسەری ناحیەی لەیلانی کەرکوک لە گۆمێکی ئاودا یەکێک لە گەنجەکان دەخنکێت.سەرچاوەیەک لە بەشی پۆلیسی رووبار بە 964ـی وت، چوار گەنج بەمەبەستی راوە ماسی چوونەتە ئەو گوندە و یەکێک لە گەنجەکان کە تەمەنی 30 ساڵە خنکاوە.

وتیشی، گەنجەکە دانشتووی گەڕەکی پەنجا عەلی کەرکوکە و تا ئەم ساتە تەرمەکە نەدۆزراوتەوە

ئەمڕۆ ئەمە دووەم حاڵەتی خنکانە لە سنووری پارێزگای کەرکوک و تا ئێستا تەرمی کەسی یەکەمیش نەدۆزراوەتەوە، کە ئەم بەیانییە لە زێی بچوکی ناحیەی پردێ لە کاتی مەلەکردندا خنکابوو.

پێداچوونەوە: ژێوار خدر