42 هەزار تۆن گەیشت
پێش دابەشکردنی پشکنین بۆ برنجە تایلەندییەکە دەکرێ
964+
ئەحمەد مستەفا
کەشتییەک بە 42 هەزار تۆن برنجەوە گەیشتووەتە بەندەری ئوم قەسری بەسڕە، لە نێوان عێراق و ئوردن، وەزارەتی بازرگانی عێراق تیمەکانی ناردووە تا پشکنین بۆ کوالێتی و تەندروستبوونی بکەن.
ئەم برنجە، وەزارەتی بازرگانی عێراق بۆ سەبەتەی خۆراکی مانگی رەمەزان، بەسەر سەرجەم بەشدارانی بەشەخۆراکی مانگانە لە شارەکانی عێراق و هەرێمی کوردستان دابەشی دەکات.
کۆمپانیای گشتی بازرگانی خۆراک لە وەزارەتی بازرگانی عێراق رۆژی دووشەممە 18.3.2024 ئاشکرایکرد، کەشتیی (SPAR INDUS)ی باركراو بە 42 هەزار تۆن برنجی تایلەندی بۆ سەبەتەی خۆراک گەیشتووەتە بەندەرەكانی عێراق.
ئەندازیار لما موسەوی، بەڕێوەبەری گشتی کۆمپانیاکە، ئاماژەی بەوەکردووە، تیمێکی پشکنەری تاقیگەیی لە بەشی کۆنترۆڵی جۆریی کۆمپانیاکە لە کاتی گەیشتنیدا چوونەتە سەر کەشتییەکە بۆ وەرگرتنی نمونەی برنج بەمەبەستی ئەنجامدانی پشکنینی سەرەتایی.
بە قسەی ئەندازیارەکە بێت، دواتر ژمارەیەک نموونە بۆ تاقیگەی بەشی کۆنتڕۆڵی کوالێتی ناوەندی کۆمپانیاکە لە بەغدا دەنێردرێن، بۆ تاقیکردنەوەی دیكە و دڵنیابوون لە گونجاوی بۆ خواردنی مرۆڤ، ئەوەش پێش دەستپێکردنی رێكارەكانی ناردنی بۆ بریکارەکان و دابەشکردنی.