لە کۆى 100 هەزار دار

ئەمساڵ شەش هەزار دار لە هەولێر چێندراون

964+

وریا فەتاح

بە چاندنى 600 دار لە گەڕەکى هەولێرى نوێ، کۆى ئەو دارانەى لەمساڵدا لە هەولێر چێندراون گەیشتووە بە شەش هەزار دار.

تا کۆتایى 2024 لە گەڕەک و قوتابخانە و شوێنە جیاجیاکانى هەولێر 100 هەزار دار دەچێنرێت.

رێبین ئەحمەد، بەڕێوەبەرى ئەندازەى پارکەکانى هەولێر بە 964ـى وت،”ئەمڕۆ پێنجشەممە 9.5.2024، 600 دار کە لە 400 دارى سیسەم و 100 دارى زەیتون و 100 دارى شەماسى پێکهاتبوو، لە گەڕەکى هەولێرى نوێ چاندمانن”.

بە وتەى رێبین ئەحمەد، چاندنى ئەو دارانە بەشێکە لە قۆناغى یەکەمى ئەو 100 هەزار دارەى کە بڕیارە تا کۆتایى 2024 لە هەولێر بیچێنن و تائێستاش 600 هەزار نەمام چێنراوە.

دارەکان لەلایەن بەشى نەمامگەکانى ئەندازەى پارکەکانەوە بەرهەمدەهێنرێن و چەند جۆرێکى هەیە، وەک ئەوەى بەڕێوەبەرى ئەندازەى پارکەکان باسى دەکات، جۆرى دارەکان لەگەڵ ژینگەى هەولێر گونجاون.

لە هەولێر 155 هەزار دار و گوڵ ئامادەکراون بۆ چاندن

لە هەولێر 155 هەزار دار و گوڵ ئامادەکراون بۆ چاندن