قایمقامیەت یەکلایکردەوە
ئایا برنجی بازاڕه‌كانی سلێمانی نایلۆنن یان رووه‌كین؟
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
قایمقامیه‌تی سلێمانی ئاشكرای كرد، له رووی جۆر و كوالێتی و پێكهاته‌وه، پشكنینی بۆ سه‌رجه‌م برنجه‌كان كردووه و سه‌رجه‌میان برنجی رووه‌كین و له پێكهاته‌كانیاندا پلاستیكی تێدا نییه.
هیوا ساڵح، نوێنه‌ری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌یتی ته‌ندروستی له لیژنه هاوبه‌شه‌كان رایگه‌یاند، “دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی گرته ڤیدیۆی دروستكردنی برنج له پلاستیك و دروستبوونی دڵه‌ڕاوكێ له نێوان هاوڵاتیاندا، لیژنه‌كان به ره‌زامه‌ندیی قایمقامی سلێمانی سه‌رجه‌م جۆره‌كانی برنجی له رووی جۆر و كوالێتی و پێكهاته‌كه‌یه‌وه ناردوه‌و بۆ پشكنین بۆ تاقیگه‌كان”.
وتیشی، ” ئه‌و تاقیگه‌یه‌ی پشكنینی بۆ سه‌رجه‌م جۆره‌كانی برنج له بازاڕه‌كانی شاری سلێمانیدا كردوه، یه‌كێكه له باشترین تاقیگه‌كانی كوردستان و له ژێر چاودێریی نوێنه‌ره‌كانی حكومه‌ت و به باشترین ئامێره پێشكه‌وتوه‌كان پشكنینه‌كانی ئه‌نجام داوه و ده‌ركه‌وتووه سه‌رجه‌میان برنجی رووه‌كین.
هیوا ساڵح ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌كرد، به پێی ئه‌و ئه‌نجامه‌ی به‌ده‌ست قایمقامیه‌تی سلێمانی گه‌یشتووه، پشكنینی تاقیگه‌كه كوالێتی برنجه‌كانی پله‌به‌ند كردووه و چه‌ند جۆرێكیان له باشترین جۆری برنجه‌كانی جیهانن، كه له بازاڕه‌كانی شاری سلێمانی ده‌فرۆشرێت.
نوێنه‌ركه‌ی ته‌ندروستی له لیژنه‌كانی قایمقامیه‌تی سلێمانی راشیگه‌یاند، ”هاوڵاتیان دڵنیا ده‌كه‌ینه‌وه سه‌رجه‌م برنجه‌كانی ناوبازاڕی شاری سلێمانی له رووی كوالێتی و جۆره‌كانییانه‌وه، رووه‌كین، هه‌روه‌ها له پێكهاته‌كانیاندا ماده‌ی پلاستیك نییه و پێویست به دڵه‌ڕاوكێ ناكات.
قایمقامیه‌تی سلێمانی داوا ده‌كات، بۆ گەیاندنی سکاڵا و زانیاری بە قایمقامیەت و لیژنە هاوبەشەکان، پەیوەندی بە ژمارە مۆبایلی (07708677777)ـەوە بکەن.