بۆنی ناخۆش بڵاوبووەتەوە

ژینگەی هەڵەبجە یەک مانگی بۆ کێڵگەی پەلەوەری سیروان دانا

964+
ئەحمەد مستەفا

فەرمانگەی ژینگەی هەڵەبجە ماوەی یەک مانگی بۆ کێڵگەی پەلەوەری سیروان دانا، “خەڵک بە فەرمانگەکەیان وتووە، پاشماوەی لە ناوچەکە فڕێداوە و  بووە بەهۆکاری بڵاوبوونەوەی بۆنی ناخۆش”.

مۆڵەتەکەی فەرمانگەی ژینگەی هەڵەبجە، لە 8.5.2024 بۆ 8.6.2024  دەخایەنێت و دەبێت کێشەی پاشماوەکان چارەسەر بکات.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 9.5.2024، سەرهەنگ عەبدولڕەحمان، بەڕێوەبەری فەرمانگەی ژینگەی هەڵەبجە بە 964ـی وت، “پاشماوەی پرۆژەی کێڵگەی پەلەوەری سیروان، بووە بە هۆکاری پیسکردنی ژینگە و بڵاوبونەوەی بۆنی ناخۆش و مێش و سەرچاوەیەکە بۆ بڵاوبونەوەی نەخۆشی و زیانگەیاندن بە ھاوشارییان و کێڵگە کشتوکاڵییەکان”.

بە قسەی ئەو، “پاش سەردانی لیژنەی سەرپێچی ژینگەیی فەرمانگە بۆ پرۆژەکە و تۆمارکردنی سەرپێچیەکە، پاڵپشت بە رێنمایی ژمارە دووی ساڵی 2022 ی دەستەی پاراستن و چاککردنی ژینگە تایبەت بە بەرزەفتکردنی سەرپێچییە ژینگەییەکان و کۆنوسی لیژنەی پشکنین و بەدواداچوونی فەرمانگە، ماوەی یەک مانگ مۆڵەت دراوە بە پرۆژەکە بۆ چارەسەرکردنی کێشەی پاشماوەکانی”.

خەڵک سکاڵا و نیگەرانییان بە فەرمانگەکە گەیاندووە، بەڕێوەبەری فەرمانگەی ژینگەی هەڵەبجە ئەوەشی وت، “ئەگەر کێڵگەکە کێشەی پاشماوەکانی چارەسەر نەکات، بە پێچەوانەوە لە دوای بەرواری دیاریکراو و رێکاری یاسایی و ئیدارییان لەبەرامبەر دەگرینەبەر”.

فەرمانگەی ژینگەی هەڵەبجە لە بڕینەوەی چوار دار دەکۆڵێت...

فەرمانگەی ژینگەی هەڵەبجە لە بڕینەوەی چوار دار دەکۆڵێتەوە

فەرمانگەی ژینگەی هەڵەبجە 20 هەزار نەمامی بەخشیوە

فەرمانگەی ژینگەی هەڵەبجە 20 هەزار نەمامی بەخشیوە