"دانیشتووی سەردەشتە"

تەرمی کۆڵبەرێک گەیەندرایە نەخۆشخانەی قەڵادزی

964+

وریا فەتاح

پۆلیس دەڵێت، “تەرمى کۆڵبەرێکى کورد کە لەلایەن سوپاى پاسدارانی ئێرانەوە لەسەر سنوور کوژراوە، گەیەندراوەتە نەخۆشخانەى گشتی قەڵادزێ”.

ئەمشەو 9.5.2024، رائید رابەر حەسەن، وتەبێژی پۆلیسی راپەڕین بە 964ـی وت، “تەرمى کۆڵبەرێکى کورد کە لەسەر سنوورى نێوان هەرێمى کوردستان و کۆماری ئیسلامی ئێران، لەلایەن سوپاى پاسدارانەوە کوژراوە، گەیەندراوەتە نەخۆشخانەى گشتى قەڵادزێ”.

بە قسەی وتەبێژى پۆلیسى راپەڕین، “کۆڵبەرەکە لە دیووى خاکی هەرێمی کوردستان بووە، بەڵام لەلایەن سوپاى پاسدارانەوە تەقەى لێکراوە و کوژراوە”.

بە گوێرەی زانیارییە بە دەستهاتووەکانی 964، کۆڵبەرەکە کوردە و دانیشتوی گوندی نەڵاسى سەربە شارى سەردەشتە، لە رۆژهەڵاتی کوردستان.

لە رۆژهەڵات بۆ کۆڵبەران نەهاتە و لە رۆژئاواش بەنزین گر...

لە رۆژهەڵات بۆ کۆڵبەران نەهاتە و لە رۆژئاواش بەنزین گرانە