لە رانیە

لەکۆی هەشت جۆر خوێ سیانیان لە پشکنین دەرنەچوون

964+

ژووری هەواڵ

لیژنە هاوبەشەکانی قایمقامیەتی رانیە پشکنینیان بۆ هەشت جۆر خوێ کردووە کە لە بازاڕدا دەفرۆشرێت، دەرکەوتووە کە سێ جۆریان شیاوی خواردن نین.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 9.5.2024، کارزان سڵێمان، سەرۆکی لیژنە هاوبەشەکانی قایمقامیەتی رانیە بە 964ـی راگەیاند، “لە پشکنینەکان دەرکەوتووە کە رێژەی یۆد لە ئەو جۆرە خوێیانەدا زۆر کەمە و نزیکەی سەدا پێنجە، لەکاتێکدا بەپێی ستانداردی عێراقی دەبێت کەنێوان سەدا 30 بۆ سەدا 80 بێت”.

ئەو خوێیانەی کە خراپن و شیاوی خواردن نین، لە جۆرەکانی سورداش، ملح خاتوون و ئاڵتون سارا بوون، سێ تۆن لەم جۆرانە دەستیان بەسەردا گیراوە.

لیژنەکەی قایمقامیەتی رانیە پشکنینیان بۆ بڕێک خوێی دیکە کردووە لە جۆرەکانی کەرکوک، پاک، زێڕ، ئەتڵەس و کۆک، “ئەم جۆرانە لە پشکنین دەرچوون و شیاوی خواردنن”.

قایمقامیەتی رانیە دەستیگرتووە بەسەر زیاتر لە 12 تۆن خۆر...

قایمقامیەتی رانیە دەستیگرتووە بەسەر زیاتر لە 12 تۆن خۆراکدا