سەرچاوەیەکی ئەمنی قسەی بۆ 964 کردووە

لە سلێمانی هێزێکی ئەمنی زۆر بڵاوەی پێکراوە

ژووری هەواڵ

لە ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممەوە، بارێکی نائاسایی لە سلێمانی هەیە لە زۆربەی شەقامە سەرەکییەکانی سلێمانی مەفرەزەی ئاسایش، پۆلیس و پۆلیسی هاتوچۆ هەن.

964 لە سەرچاوەیەکی باڵای ئەمنی سلێمانییەوە زانیویەتی ئەم رێوشوێنە تا چەند شەوێکی تر بەردەوام دەبێت.

سەرچاوەکە بە 964ی وت، “هیچ حاڵەتێکی نەخوزراو رووینەداوە و هیچ مەترسییەک لەسەر سلێمانی نییە، ئەوە حاڵەتێکی ئاساییە و ناوە ناوە هەموو هێزە ئەمنییەکان مەفرەزەی لیژنەی ئەمنی هاوبەشیان هەیە، بۆ لێپرسینەوە لە سەرپێچی و دەستگیرکردنی داواکراوان و گرتنی چەکی بێ مۆڵەت”.