بەنوسراو هەمووی لەگەڵ خۆی بردوەتەوە

وەزیری بازرگانی عێراق بەڵێنی چارەسەرکردنی کۆمەڵێک کێشەی بازرگانی بە هەرێم دەدات

964+

فەهمی نەبی

وەزارەتی بازرگانی هەرێم رایگەیاندووە، چەندین کێشەی بازرگانی لەنێوان هەرێم و بەغدا هەیە، بەنوسراو هەمووی دراوەتە دەستی وەزیری بازرگانی عێراق و ئەویش بەڵێنیداوە چارەیان بکات.

ئەسیر داود وەزیری بازرگانی عێراق لەگەڵ کەمال موسلیم وەزیری بازرگانی هەرێم و ژووری بازرگانی سلێمانی و هەڵەبجە کۆبوونەتەوە و کۆمەڵێک کێشەی بازرگانی ئەو ناوچەیە دراوەتە دەست وەزیری بازرگانی عێراق.

کەمال موسلیم وەزیری بازرگانی هەرێم بە 964ی وت، “زۆر کێشە باسکراون، بەڵام سەرەکیترینیان بریتی بووە لە کێشەی هێنانی کەلوپەل و کاڵای بازرگانیی لە ئێرانەوە، چونکە کێشەکە پەیوەندی هەیە بە سەکۆی ئەلیکترۆنی و ئەو پارەیەی بانکی ناوەندی بەنرخی دیاریکراو دەیداتە بازرگانان لە هەموو عێراق، داواکراوە کاری ئەو بانکانەی لە پارێزگای سلێمانی لەگەڵ بانکی مەرکەزی عێراق کاردەکەن چالاک بکرێت”.

سەبارەت بە کێشەی هێنانی سیکراب بۆ کارگەکانی ئاسن، کەمال موسلیم دەڵێت: وەزیری بازرگانی عێراق پێی وتین، ئەمە بڕیارێکە بۆ هەموو پارێزگاکانی عێراق لەنێوان شارێک بۆ شارێک وەستاوە و بڕیارەکە تایبەت نییە بە هەرێمی کوردستان، بەڵام بەڵێنیداوە کە ئەم بڕیارە پێویستی بە پێداچوونەوەیە.

بابەتێکی دیکە تۆماکردنی کۆمپانیاکانی نێوان هەرێم و بەغدا بووە، هاوکات باسی کێشەی یەکخستنی هەناردە و هاوردەکردن کراوە و بەڵێنی چارەسەرکردنی بەشی زۆریان دراوە، ئەمەش بەپێی وتەی کەمال موسلیم.

وەزارەتی بازرگانی هەرێم داوای کردووە چیدیکە ئاڵوگۆڕی بازرگانی لەنێوان هەرێم و شارەکانی خوارووی عێراق گرفتیان بۆ دروستنەکرێت، یەکێک لەو بابەتانەی کاریگەری هەبووە لەسەر خاوبوونەوەی بازرگانی لەنێوان هەرێم و بەغدا، کێشەی بانکە کشتوکاڵیەکان بووە و وەزیری بازرگانی عێراق بەڵێنی چارەسەرکردنی ئەو داواکاریانەی داوە.

وەزیری بازرگانی هەرێم: رێکارەکانی هەرزانبوونی گۆشتمان...

وەزیری بازرگانی هەرێم: رێکارەکانی هەرزانبوونی گۆشتمان داوەتە حکومەت

هەرێم هەوڵی پاراستنی ناوە بازرگانییە تۆمارکراوەکانی د...

هەرێم هەوڵی پاراستنی ناوە بازرگانییە تۆمارکراوەکانی دەدات