بە میوزیک و گۆرانی گەڕانەوە ماڵەکانیان

شۆفڵ کۆمەڵە خۆڵەکانی بەردەم بازگەی تۆپزاوەی لابرد

964+

گۆڤەند فەتاح

پاش ئەوەى بۆ ماوەى سێ رۆژ رێگری کرا لە هاتوچۆى بارهەڵگرەکان کە نەیانتوانی رێگاى هەولێر بۆ کۆیە بەکاربهێنن، ئەمشەو 9.5.2024 ساترەکانی رێگری بەردەم بازگەی تۆپزاوا هەڵگیران.

بەپێى بڕیارێکى قایمقامى کۆیە کە ئەمڕۆ لە رێگەى 964ـەوە بڵاوى کردەوە، رێگەی هاتوچۆکردنی بارهەڵگرەکانی لە کۆیەوە گواستەوە بۆ رێگەکانی شەقڵاوە، بالیسان و سماقوڵی، ئەمشەو تەواوی ساترەکان لەبازگەى تۆپزاوا هەڵگیران.

ماوەى چەند رۆژێک بوو، دانیشتوانى کۆیە لە بازگەى تۆپزاوە دژى هاتووچۆى بارهەڵگرەکان گردبوونەوە و رێگەکەیان بەڕووى بارهەڵگرەکاندا داخست.

بڕیاری لادانی ساترەکان دوای ئەوە دێت کە رێگەی هاتوچۆی بارهەڵگرەکان لە ئێستادا گۆڕاوە و لەمەودوا لە جیاتى رێگەى کۆیە، رێگەى سماقوڵى و بالیسان بەکاردەهێنن، پاش ئەوەش بە میوزیک و گۆرانی کۆتایی بە گردبوونەوە و رێگری لە بارهەڵگرەکانی بەردەم بازگەی تۆپزاوە هێندرا و خۆپیشاندەرانی کۆیە گەڕانەوە ماڵەکانیان.

پێداچوونەوە: وریا فەتاح

رێگای کۆیە بەڕووی بارهەڵگرەکان داخرا و لە سەنگاو تەرزە...

رێگای کۆیە بەڕووی بارهەڵگرەکان داخرا و لە سەنگاو تەرزە زیانی بە گەنم گەیاند