تەنیا پێنج پارێزگا ئەنجامدراوە

پرۆسەی بە ئەلیکترۆنیکردنی پسولەی خۆراک وەستا

964+

فەهمی نەبی

پرۆسەی بە ئەلیکترۆنیکردنی پسولەی خۆراک لەسەرانسەری عێراق وەستاوە و بەڕێوەبەری پسولەی خۆراکی هەولێر دەڵێت، دەبوو لە ماوەی دوو مانگ کارتی ئەلیکترۆنی هەموو عێراق چاپ بکرێت، بەڵام ئەوە دوو ساڵە تەنیا پێنج پارێزگا تەواو کراوە.

سیامەند قادر بەڕێوەبەری پسولەی خۆراکی هەولێر بە 964ی وت، ئەگەرچی بەشێوەیەکی فەرمی رانەگەیەنراوە، بەڵام کارەکانی بە ئەلیکترۆنیکردنی پسولەی خۆراک لە سەرتاسەری عێراق راوەستاوە.

ئەوەشی وت، بڕیار بوو دوای سەری ساڵ کارتەکانی هەولێر چاپ بکرێت، بەڵام ئەوە سێ مانگ تێپەڕیوە تەنیا ژمارەیەک کارت کە ساڵی رابردوو چاپ کرابوو هەر ئەوانەن و لە کۆگاکانی بەغدا تۆزیان لەسەر نیشتووە.

بەهۆی رێکارەکانی بە ئەلیکترۆنیکردنی پسولەی خۆراک مامەڵەی دەرهێنانی پسولەی خۆراک بۆ ئەوانەی تازە هاوسەرگیریان کردووە نەکراوەتەوە و تا پرۆسەی بە ئەلیکترۆنیکردن کۆتایی نەیەت مامەڵەکان دەستپێناکەنەوە، ئەمەش بەپێی وتەی بەڕێوەبەری پسولەی خۆراکی هەولێر.

بەگوێرەی زانیارییەکان بە ئەلیکترۆنیکردنی پسولەی خۆراک تەنیا بۆ پێنج پارێزگا کراوە، ئەوانیش هەریەکە لە پارێزگاکانی، دهۆک، کەرکوک، نەجەف، کەربەلا و میسان.

سەبارەت بە رێکارەکانی بە ئەلیکترۆنیکردنی کارەکانی بەڕێوەبەرایەتی پسولەی خۆراک لەهەرێمی کوردستان سیامەند قادر وتی، هەموو ئەو وەسڵانەی پێشتووتر بە کاغەز دەبرایە بەغدا لەم مانگەوە کراوە بە ئەلیکترۆنی، چونکە ماوەی مانگێکە لەرێگەی ئامێری POS ئەو پارەیە وەردەگرین و وەسڵی کاغەزی نەماوە، کاتێک پارەکە واسڵ دەکرێت لە بەڕێوەبەرایەتی پسولەی خۆراکی هەولێر راستەوخۆ دەچێتە سەر هەژماری وەزارەتی بازرگانی عێراق.

سەردانی بەڕێوەبەرایەتی پسولەی خۆراکی هەولێر مەکەن

سەردانی بەڕێوەبەرایەتی پسولەی خۆراکی هەولێر مەکەن