دانیشتوانى گوندى بەرزێوە
لەسەر نەریتى قەدیم جەژن دەکەن
964+
ئاکام غەفور- رواندز
دواى ئەنجامدانى نوێژى جەژن و گەردن ئازادى لە یەکترى، گەنجانى گوندەکە بە سینى خواردن دەخەنە سەر دەستیان و بەرەو مزگەوت دەیهێنن، لەوێش پیاوانى گوند بەیەکەوە نان دەخۆن، ئەمە دیمەنى جەژنە لە گوندى بەرزێوەى قەزاى رەواندز.
حەمەدەمین زێوەیی کە کەسایەتییەکى گوندەکەیە بۆ 964 وتى،”نەریتى باب و باپیرانمانە، هەموومان لەسەر دەستورى قەدیم جەژن دەکەین و خواردن لەماڵەوە دەهێنین و لێرە بەیەکەوە دەیخۆین”.
بە وتەى ئەو کەسایەتییە، ئەم نەریتە بۆ ئەوەیە خۆشەویستى و تەبایى لەناو دانیشتوانى گوندەکە قوڵ بکاتەوە، هەر بۆیە داوا لە گەنجان و نەوەى داهاتوو دەکات، درێژە پێدەرى ئەو نەریتەبن.
پێداچوونەوە: وریا فەتاح