بۆ دووەم رۆژى لەسەریەک

چەند فەرمانگەیەکى سلێمانى درێژەیان بە بایکۆت دا

964+

دیلان محەمەد جەزا – سلێمانى

بۆ دووەم رۆژى لەسەریەک، بەشێک لە فەرمانگەکانى سلێمانى بایکۆتى دەوامیان راگەیاند و کارمەندانى هاتوچۆش دەڵێن، تا مووچە وەرنەگرن نایەنەوە بۆ دەوام.

سەرچاوەیەک لە هاتوچۆى سلێمانى بە 964ـى وت،”بەیانى ئەمڕۆ دووشەممە، کارمەندان چوونەتە دەوام و کۆبوونەوەیەکیان ئەنجامداوە و ئێستاش بەرەو ماڵ دەگەڕێینەوە و بایکۆتى دەوام دەکەین”.

جەختیشى کردەوە، تا موچە وەرنەگرن دەوام ناکەن و ناگەڕێنەوە، بۆیە داوا لە هاوڵاتیان دەکەن سەردانى هاتوچۆى سلێمانى نەکەن.

لەلایەکى دیکەوە، فەرمانبەرانى دادنووس و کارەبا و ئاوى سلێمانى بۆ دووەم رۆژى لەسەریەک بایکۆتیان راگەیاندووە.

داڕشتنەوە: وریا فەتاح

دوو فەرمانگەی تر لە سلێمانی بایکۆتیان راگەیاند

دوو فەرمانگەی تر لە سلێمانی بایکۆتیان راگەیاند