"تێکەڵەیان لێ بردووە"

پردەکەی چیای خاڵ خاڵان مەترسی رۆچوونی هەیە

964+
ئەحمەد مستەفا

پردی شاخی کەلەبەرە لە چیای خاڵخاڵان مەترسی لەسەرە و ئاوی بەخوڕ چواردەوری پردەکە و گۆشەی کۆنکرێتەکانی چۆڵ کردووە، بەجۆرێک راگرە کۆنکرێتییەکان سەرجەمیان دەرکەتوون.

چیای خاڵخاڵان، دەکەوێتە سنوری ناحیەی شوان لە چەمچەماڵ، ژمارەیەک وێنەی پردەکە، دەست 964 کەوتووە دەردەکەوێت، خوارووی پردەکە مەترسی رۆچوونی هەیە، بەو پێیەی ژێرەوەی رافرەکان چۆڵ بووە.

بەشدار عەلی، یەکێکە لەو شۆفێرانەی لەو رێگەیەوە هاتوچۆ دەکات ئەو بە 964ی وت، “جگە لە باراناو و ئاوی بەخوڕ، چەندجارێک شۆفڵ خۆڵ و تێکەڵە و بوحسی (وردە بەردی بچووکە) لە نزیک پردەکە بارکردووە، ئەوەش بووە بەهۆی ئەوەی ژێر پردەکە زیاتر چاڵ بێت”.

بە قسەی ئەو شۆفێرە، “جگە لە ئۆتۆمبێلی تایبەت، ئۆتۆمبێلی بارهەڵگر لە رێگەکەدا هاتوچۆ دەکەن و بەردەوام قورسایی دەکەوێتە سەر پردەکە”، بە هەشت راگیری کۆنکرێت پردەکە جێگیر کراوە، ئەوەی زیاتر چاوی لەسەرە چینی یەکەمی پردەکەیە کە ژێرەوەی بەرەو چۆڵ بوون چووە.

جوگرافیای پردەکە لە باکوورەوە هاوسنورە لەگەڵ پارێزگای کەرکوک، ئازاد عاسی سەرۆکی شارەوانی خاڵخاڵان قسەی بۆ 964 کرد و وتی، “چەند جارێک لەگەڵ شارەوانی کەرکوک قسەمانکردووە، ئەو پردە دەکەوێنە دەرەوەی سنوری شارەوانیمان لەمانگی 10ی ساڵی رابردوو بەنوسراوی فەڕمی شارەوانی کەرکوک و بەڕێوبەرایەتی رێگاوبانی کەرکوکمان ئاگادارکردووتەوە، بەڵام تائێستا بەدەمییەوە نەهاتوون”.

“لە مەترسی پردەکە تێگەیشتووین، لە مانگی رابردوو دووبارە نوسراوی فەڕمیمان پێشکەش بەلایەنی پەیوەندیدار کردووە، لە ئەگەر نەبوونی وەڵامیان ئەوا ئێمە وەک هەستکردن بەبەرپرسیاریەتی هەڵدەستین بە بە نوژەنکردنەوەی پردەکە و چاککردنەوەی جێگاکە بە تەواوی و شارەوانیمان تێچووەکەی لە ئەستۆ دەگرێ”.

كۆڵانه‌كانى خاڵخاڵان بووه‌نه‌وه‌ خاوه‌ن سه‌ره‌مه...

كۆڵانه‌كانى خاڵخاڵان بووه‌نه‌وه‌ خاوه‌ن سه‌ره‌مه‌نهۆڵى خۆیان