بۆ دامه‌زراندنیانه به شێوه‌ى گرێبه‌ست
داوا ده‌كرێت وانه‌بێژ پەلەبکەن لە خۆتۆمارکردنیان له سیستمى E-Parwarda
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
ده‌نگۆى دامه‌زراندنى مامۆستایانی وانه‌بێژ به شێوه‌ى گرێبه‌ست به‌تایبه‌تیش له‌دواى جه‌ژنه‌وه، سۆشیاڵ میدیاكانى ته‌نیوه، به‌ڵام هه‌ر ده‌نگۆیه و هیچ ورده‌كارییه‌كى تێدا نییه.
964 بۆ ساغكردنه‌وه‌ى ئه‌م ده‌نگۆیه، په‌یوه‌ندی كرد به عه‌لى ره‌وف، كه خۆى وه‌ك نوێنه‌رى گشتى وانه‌بێژانى هه‌رێمی كوردستان ناساندووه، ئه‌وه‌ى پشتڕاستكرده‌وه كه بابه‌تى دامه‌زراندنى مامۆستایانى وانه‌بێژ به شێوه‌ى گرێبه‌ست له پلانى وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده‌دایه.
وتیشی “ماوه‌ى پێنج رۆژه، وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده‌ى هه‌رێم داوا له ته‌واوى مامۆستایانى وانه‌بێژ كردووه خۆیان له سیستمى E-Parwarda كه سیستەمێكی ئەلیکترۆنی وه‌زاره‌تى پەروەردەیه تۆمار بكه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ى له به‌غدا ره‌زامه‌ندى له‌سه‌ر دامه‌زراندنه‌كه‌یان بدرێت”.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، پێویسته مامۆستایانى وانه‌بێژ به وردى زانیارییه‌كانى خۆتۆماركردنه‌كه‌یان له‌و سستمه دابنێن بۆ ئه‌وه‌ى هیچ هه‌ڵه و كه‌موكوڕییه‌ك له زانیارییه‌كانیان نه‌بێت.
به قسه‌ى نوێنه‌رى وانه‌بێژان خۆتۆماركردنى وانه‌بێژان له‌و سیستمه تا رۆژى 15.4.2024 ـه‌و بۆیه پێویسته په‌له بكه‌ن.
به‌پێی ئه‌و ئاماره‌ى نوێنه‌رایه‌تى وانه‌بێژان به 964 ـى داوه، ژماره‌ى مامۆستایانى وانه‌بێژ له ته‌واوى ناوه‌نده‌كانى خوێندن له هه‌رێمی كوردستان 37 هه‌زار مامۆستایه.
له ماوه‌ى رابردوودا چه‌ندینجار مامۆستایانى وانه‌بێژ له ناوچه جیاجیاكانى هه‌رێمی كوردستان خۆپیشاندان و ناڕه‌زایه‌تى و گردبوونه‌وه‌یان ئه‌نجامداوه و یه‌كێك له داواكارییه سه‌ره‌كییه‌كانیشیان، دامه‌زراندنیان بووه به شێوه‌ى گرێبه‌ست یان هه‌میشه‌یی.