67 ملیۆن دیناری بۆ تەرخان کراوە
جۆگا ئاودێرییەکەی سەروچاوە نۆژەن دەکرێتەوە
964+
پێشەوا محەمەد
بەشێکی جۆگا ئاودێرییەکەی سەروچاوە نۆژەن دەکرێتەوە و بەڕێوەبەری ناحیەی بێتواتە دەڵێت، بە زوویی تەواوی دەکەن.
جۆگاکە پێشتر بەشێکی لە لایەن رێکخراوی WFP نۆژەن کرابووە و ئێستاش نزیکەی 500 مەتری دیکەی لەسەر ئەرکی بەڕێوەبەرایەتیی سەرچاوە ئاوییەکانی راپەڕین نۆژەن دەکرێتەوە.
ئیبراهیم مەحمود، بەڕێوەبەری ناحیەی بێتواتە بە 964ـی راگەیاند، جۆگاکە لە هەندێ شوێن گیراوە، لە هەندێ شوێن شکاوە و ئاوی لێ بەفیڕۆ دەڕوات و ئەو بەشانەی نۆژەن دەکرێنەوە.
وتیشی، “کارکردن تیایدا دەستیپێکردووە و وا بڕیارە زوو تەواو بکرێت و بەر لە کاتی ئاودان جۆگاکە کێشەی نەمێنێت و کێشە بۆ جوتیاران دروست نەکات”.
بوودجەی ئەو بەشەی ئێستای 67 ملیۆن دینارە.
“جۆگا ئاودێرییەکە نزیکەی دوو هەزار دۆنم زەویی کشتوکاڵی بەسەرەوەیە و جوتیاران پشتی پێ دەبەستن بۆ ئاودانی زەوییەکانیان”، ئەوەش قسەی ئیبراهیم مەحمودە.