ئەمڕۆ بڕیاردرا

په‌رله‌مانی عێراق له‌ ئاگره‌كه‌ی قه‌یسه‌ریی هه‌ولێر ده‌كۆڵێته‌وه‌

964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا

ئه‌مڕۆ پێنجشەممە 9.5.2024 موحسین مەندەلاوی، سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە وەکالەت، رێنمایی پێکهێنانی لیژنەیەکی پەرلەمانی کرد بۆ بەدواداچوون و لێكۆڵینه‌وه‌ لە راستییەکانی رووداوی ئاگرکەوتنەوە لە بازاڕی قەیسەریی شاری هەولێر.
رێنماییەكه‌ له‌ دانیشتنی ئەنجومەن دەرچوو، کە هه‌ر ئەمڕۆ بە سەرۆکایەتی مه‌ندەلاوی و بە ئامادەبوونی 170 پەرلەمانتار بەڕێوەچوو.

شەوی 5.5.2024  ئاگرێکی گەورە لە بازاڕی قەیسەریی هەولێر کەوتەوە، چوار کاتژمێری ویست تا کۆنترۆڵ کرا، به‌هۆیه‌وه‌227  دوکان و 7 کۆگا سووتان، هه‌روه‌ها 132 کەسیش بریندار بوون.

سەرۆکی حکومەت بۆ دوکاندارەکانی قەیسەری: خۆتان سەلامەت ...

سەرۆکی حکومەت بۆ دوکاندارەکانی قەیسەری: خۆتان سەلامەت بن هەمووی قەرەبوو دەبێتەوە