هەوڵەکە نوێکراوەتەوە..

لە دوکان بارهەڵگرێک وەرگەڕا و شۆفێرەکەی گیانی لەدەستدا

964+
رێژوان مامە قادر ـ سلێمانی

لەرێگای دوکان بۆ خەلەکان بارهەڵگرێک وەرگەڕاوە و شۆفێرێکەی بە سەختی بریندار بووە.
بەپێی وتەی شایەتحاڵێک بێت، بارهەڵگرەکە لە خەلەکانەوە هاتووە و لە سەرەتای دووسایدەکەی چوونە ناو دوکان خۆی بە شاخەکە کێشاوە و خۆی پێ نەگیراوەتەوە و وەرگەڕاوە.
بارهەڵگرەکە بلۆکی بارکردووە و تەنیا شۆفێرەکەی تێدا بووە و بەوتەی ئەوانەی لەسەر رووداوەکە بوون شۆفێرەکە بارودۆخی خراپ بووە و تەمەنی نزیکەی 55 ساڵ بووە و رەوانەی نەخۆشخانە کراوە.

نوێکراوەتەوە:

دوای 15 خولەک لە رووداوەکە، سەرچاوەیەک لەبەشی فریاکەوتنی نەخۆشخانەی شەهید غەریب هەڵەدنی بە 964ی وت، لەگەڵ گەیشتنی بە نەخۆشخانە شۆفێرەکە گیانی لەدەستدا.