بۆ یەکەمجار لە مێژووی عێراقدا

لەرێگەی ڤیدیۆ کۆنفڕاس دادگایی تۆمەتبارێک ئەنجامدرا

964+

فەهمی نەبی

بۆ یەکەمجار لەمێژووی دەسەڵاتی دادوەری عێراقدا، پرۆسەی دادگایکردنی تۆمەتبارێک بە ڤیدیۆ کۆنفراس ئەنجامدرا.

ئەمڕۆ پێنجشەممە دادگای تاوانەکانی پارێزگای نەینەوا لەرێگەی ڤیدیۆ کۆنفڕاسەوە، سەرپەرشتی پرۆسەی دادگایەکی کرد، کە تۆمەتبار لە هۆڵێکی نزیک زیندان لە قەفەسی دادگایی ئامادە کرابوو.

ئەنجومەنی دادوەری لە خولی چوارەمی خۆیدا لە 25.4.2024 بەکارهێنانی تەکنەلۆژیای ڤیدیۆ کۆنفڕانسی بۆ زیندانیان پەسەند کرد و ئەمڕۆش یەکەم پرۆسەی دادگایی تۆمەتبارێک بەو تەکنۆلۆژیا بەڕێوەچوو.

تەکنۆلۆژیای ڤیدیۆ کۆنفڕاس سود لە ڤیدیۆی راستەوخۆ دەبینێت لە دوو شوێن یان چەند شوینێک کە دەتوانرێت کۆبونەوەو پرۆسەی گفتوگۆی بە کۆمەڵی لێ ئەنجام بدرێت.

دادگای هەولێر کرا بە ئەلیکترۆنی و لەمەوبەدوا تۆمەتبار ...

دادگای هەولێر کرا بە ئەلیکترۆنی و لەمەوبەدوا تۆمەتبار ئەوەی دەیڵێت دەیبینێت