سەرۆکی هەرێم واژوی کردووە

فەرمانی هەرێمی بۆ هێنانەکایەی قەزای خورماڵ واژۆ کرا

964+

ژووری هەواڵ

فەرمانی هەرێمی بۆ هێنانەکایەی قەزای خورماڵ نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، واژۆ کرا.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 9.5.2024، سەرۆکایەتیی هەرێمی کورستان رایگەیاند، نێچيرڤان بارزانى بڕيارىدا به‌ هێنانه‌كايه‌ى قه‌زاى خورماڵ له‌ سنوورى پارێزگاى هه‌ڵه‌بجه‌ به‌ هه‌مان سنوورى ئێستاى ناحيه‌ى خورماڵ.

بڕیارەکەی سەرۆکی هەرێم پاڵپشتە بە به‌ ياساى سه‌رۆكايه‌تيى هه‌رێمى كوردستان، ژماره‌ (1)ى ساڵى 2005ى هه‌مواركراو.

لە بڕیارەکەدا هاتووە، “له‌ ئه‌مڕۆوه‌ جێبه‌جێ ده‌كرێت و هه‌موو رێكاره‌ ئيدارييه‌كان بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ ده‌ستپێده‌كه‌ن. به‌قه‌زاكردى خورماڵ ده‌بێته‌ هۆى باشتربوونى ره‌وشى ناوچه‌كه‌ له‌ڕووى خزمه‌تگوزارى و كارگێڕييه‌وه‌ و خزمه‌تى زياتر به‌ خه‌ڵك و هاووڵاتييانى ده‌كات.”

خورماڵ شارۆچکەیەکی هەرێمی کوردستانە و سەر بە پارێزگای هەڵەبجەیە، 70 کیلۆمەتر لە رۆژهەڵاتی شاری سلێمانییەوە دوورە و لە دەشتی شارەزوور و نزیک هەوراماندایە.

خورماڵ دەبێتە قەزا

خورماڵ دەبێتە قەزا