دیار و نادیار ئه‌م كاره‌یان كردووه
هێماکانی هاتووچۆ له سنوورى راپه‌ڕین شێوێندراون
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
له سنوورى ئیداره‌ى راپه‌ڕین، پۆلیسی هاتوچۆ به‌دواى ئه‌و كه‌سه نادیارانه‌وه‌یه كه هێماكانى هاتوچۆیان شێواندووه و ده‌ستگیریش نه‌كراون، ئه‌وانه‌شی دیارن سزاى جۆراوجۆریان به‌سه‌ردا سه‌پاندوون.
به‌پێی ئه‌و وێنانه‌ى كه ئه‌ندازه‌ى هاتوچۆى راپه‌ڕین بڵاویكردووه‌ته‌وه، ژماره‌یه‌كی زۆرى هێماكانى هاتوچۆ به‌شێوازى جیاواز شێوێندراون، بۆ ئه‌مه‌ش هاتۆچۆ لێپرسینه‌وه‌ى ده‌ستپێكردووه.
جوتیار محه‌مه‌د، له به‌شی ئه‌ندازه‌ى هاتوچۆى راپه‌ڕین به 964ـى وت، نازانن به ژماره چه‌ند تابلۆی هێماكانى هاتوچۆ شێوێندراون، به‌ڵام ژماره‌یه‌كی زۆره.
وتیشی “به‌شێك له‌و كه‌سانه‌ى ئه‌و كاره‌یان كردووه دراونه‌ته دادگا و سزاى خۆیان وه‌رگرتووه، به‌ڵام كه‌سانێكی نادیاریش هه‌ن تا ئێستا به‌دوایانه‌وه‌ین و ده‌ستگیر نه‌كراون”.
به‌قسه‌ى جوتیار، هه‌ر كه‌سێك تابلۆى هێماكانى هاتوچۆ بشێوێنێت جگه له سزادانى مادى، تابلۆكه‌شی پێ چاككده‌كرێته‌وه.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد له‌ناوچه‌كانى وه‌ك كورته‌ك و زینى وه‌رتێ ژمارەیه‌كی زۆرى ئه‌و تابلۆیانه له‌لایه‌ن كه‌سانى نادیاره‌وه شێوێندراون و تا ئێستاش هیچ یه‌كێك له‌و كه‌سانه ده‌ستگیر نه‌كراوه.