"زیاتر لە ملیارێک دینارمان دەوێت"

وەزارەتی دارایی داوای خەرجكردنی موچەی وانەبێژانی خوێندنی باڵا لە بەغدا دەكات

964+

ژووری هەواڵ

وەزارەتی دارایی هەرێم بە نوسراوێکی فەرمی داوای خەرجکردنی زیاتر لە یەک ملیار دینار دەکات لەلایەن وەزارەتی دارایی عێراق بۆ مامۆستایانی وانەبێژی زانكۆ و پەیمانگاكانی هەرێمی كوردستان.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 9.5.2024، عەباس ئەکرەم، وتەبێژی وەزارەتی خوێندنی باڵا دەقی ئەو نوسراوەی بۆ 964 نارد کە وەزارەتی دارایی هەرێم رەوانەی بەغدای کردووە و دەڵێت بڕی یەک ملیار و 189 ملیۆن دیناریان پێویستە بۆ دابەشکردنی موچەی مامۆستایانی وانەبێژی زانكۆ و پەیمانگاكانی هەرێمی كوردستان.

لە نوسراوەکەدا هاتووە، ئەو پارەیە بۆ موچەی مانگەکانی دوو، سێ و چواری ئەو مامۆستایانە خەرجدەکرێت کە ژمارەیان یەک هەزار و 982 مامۆستایە.

بەگوێرەی زانیارییەکانی 964، ئەو لیستەی بۆ وەزارەتی دارایی عێراق نێردراوە لە مانگەكانی شوبات و ئادار و نیسانی رابردوو، ناوی ئەو مامۆستا وانبێژانەی تێدا نییە.

کەمئەندامان و خاوەن پێداویستی تایبەت داوای زیادکردنی ...

کەمئەندامان و خاوەن پێداویستی تایبەت داوای زیادکردنی موچە دەکەن