سنووری ماستەر پلانی شارەوانییەکان فراوان دەکرێت

وەزارەتی شارەوانی: هەنگاوەکانی دابەشکردنی زەویمان دەستپێکرد

964+

فەهمی نەبی

وەزارەتی شارەوانی بڕیاریداوە لەماوەیەکی کەمدا دەستبکرێت بە رێکارەکانی دابەشکردنی زەوی بەسەر فەرمانبەران و لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی وەزارەت مۆڵەتی هەفتەیەک دراوە بە سەرۆک شاروانییەکان تا راپۆرتێک ئامادە بکەن.

ئەمڕۆ پێنجشەممە،  ساسان عەونی وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار، لەگەڵ هەموو سەرۆک شارەوانی پارێزگاکان کۆبووەتەوەو بڕیاردراوە لەماوەیەکی کەمدا رێکارەکانی دابەشکردنی زەوی دەستپێبکات.

وەزارەتی شارەوانی دووەم کۆبوونەوەیە لەسەر پرسی دابەشکردنی زەوی ئەنجامی دەدات، لە کۆبونەوەی رابردوو داوای ژمارەی مەزەندەکراوی فەرمانبەران و دابینکردنی زەوی و نەخشەی زەوی لە شارەوانییەکان کرابوو.

بەگوێرەی راگەیەنراوی وەزارەتی شارەوانی لە کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆی وەزارەت داوا لە هەموو سەرۆک شارەوانییەکان کراوە، تا هەفتەی داهاتوو راپۆرتێک ئامادە بکەن لە راپۆرتەکە ژمارەی فەرمانبەران و شوێنی دابینكردنی زەوی لەسەر نەخشەدا دیاری کرابێت.

وەزیری شارەوانی وتویەتی، ئەگەر زەوی لە سنووری ماستەرپلاندا بەردەست نەبوو، بۆ ئەوەی زۆرترین ژمارەی فەرمانبەران لە وەرگرتنی زەویدا سوودمەند ببن، پێویستە ماستەرپلانی شارەوانییەکان فراوان بکەن و زەوی دابین بکەن.

رۆژی 27.3.2024 سەرۆکی حکومەت دوای کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیران چەند بڕیارێکی دەرکرد، یەکێک لە بڕیارەکان دابەشکردنی زەوی بوو بەسەر فەرمانبەران.

حکومەتی هەرێم چەند بڕیارێکی راگەیاند و موچەی مانگی شوب...

حکومەتی هەرێم چەند بڕیارێکی راگەیاند و موچەی مانگی شوبات دابەش دەکرێت