کیلۆی 10 هەزارە

گیایەکی بەهاری هێنراوەتە بازاڕەکانی دهۆک و خواستی زۆر لەسەرە

964+

هیڤی دێوالی – دهۆک

گیایەکی بەهاری هاتووەتە ناو بازاڕی دهۆک و خواستێکی زۆر لەسەری هەیە و کیلۆی بە 10 هەزار دینار دەفرۆشرێت.

گیا بەهارییەکە ناوی “لیش”ـە لە دەڤەری زێباریانەوە دەهێنرێتە بازاڕەکانی دهۆک و پێشتر ئەو گیا تەنیا لە گوندەکان دەستدەکەوت و دواتر برایە بازاڕی شیلادزێ و ئەمساڵ لە دهۆکیش دەستدەکەوێت.

حەسەن عەلی، خاوەنی دوکانێکی گیای بەهارییە بە 964ـی وت، ئەمڕۆ بۆ یەکەمجار گیای بەهاری “لیش” گەیشتە بازاڕی دهۆک.، نرخی یەک کیلۆیشی بە 10هەزار دینارە.

وتیشی، ئەم گیایە  تەنیا 10رۆژ لە بازاڕدا دەمێنێتەوە و خواستێکی زۆری لەسەرە، خەڵک دەیکڕن و دەیخەنە ناو برنج و ساوەر و  شۆرباوە و تامێکی ترشی هەیە.

ئاماژەی بەوەشکرد، نرخی ئەو گیای بەهارییە سەرەتا کە دەهێنرێتە بازاڕ بە 10 هەزارە دوای چەند رۆژێک نرخەکەی دادەبەزێت بۆ 5 هەزار دینار، گیاکە لە هەموو ناوچەیەک نییە و تەنیا لە شاخەکانی ناوچەی بارزان و زێباریان هەیە.

ئەو فرۆشیارە دەڵێت، ئەوەندە خواستی لەسەرە تەنیا ئەمڕۆ 20 کیلۆی فرۆشتووە.

پێداچوونەوە: توانا نەقی

گیا بەهارییەکان شێخەڵای هەولێریان تەنیوە

گیا بەهارییەکان شێخەڵای هەولێریان تەنیوە