بەنداوى گۆمەسپان
زیاتر لە 24 کاتژمێرە؛ تەرمى پێشمەرگەیەک لە ژێر ئاوە
964+
ئەحمەد شەمزین- هەولێر
لە ئێوارەى دوێنێ شەممەوە، پێشمەرگەیەک لە بەنداوى گۆمەسپاندا خنکاوە، بەڵام تائێستا تەرمەکەى نەدۆزراوەتەوە.
ئەمڕۆ کە 24 کاتژمێر بەسەر رووداوى خنکانەکەدا تێدەپەڕێ، تیمەکانى بەرگرى شارستانى گەڕان و هەوڵەکانیان چڕکردووەتەوە بۆ دۆزینەوەى، بەڵام تائێستا هیچ سەرەداوێکیان دەستنەکەوتووە.
شاخەوان سەعید، وتەبێژى بەرگرى شارستانى هەولێر بە 964ـى وت،”چەندین رێگاو میکانیزمیان بەکارهێناوە، لەوانە سۆنەرى ژێر ئاو و تیمەکانى ژێر ئاو کە بە بەردەوام شەش کەس لە تیمەکە لە ژێر ئاودان”.
دەشڵێت: قوڵى شوێنەکە و بوونى پاشماوەى تەل و بۆریى و بیرى کۆن لە ژێر ئاوەکە، بەربەستى سەرەکى پرۆسەى گەڕانن.
پێداچوونەوە: وریا فەتاح