یەک بەرمیل

نەوت لە 86 دۆلار نزیکە

964+

وریا فەتاح

نرخى نەوت لە ئاستێکى بەرزدا مامەڵەى پێوە دەکرێت و هەر بەرمیلێک لە دەوروبەرى 86 دۆلار مامەڵەى پێوە دەکرێت.

ئه‌مڕۆ 16.3.2024 نرخی یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی برێنت به‌ 85.34 سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه‌كرا، هه‌روه‌ها نرخی یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی تێكساس به‌ 81.04 سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه‌كرا.
ماوه‌ی چوار مانگ ده‌بێت نرخی نه‌وت به‌ربه‌ستی 85 دۆلاری تێنه‌په‌ڕاندووه‌، به‌ پله‌ی یه‌كه‌میش هۆكاری به‌رزبوونه‌وه‌كه‌ بۆ كه‌مبوونه‌وه‌ی نه‌وتی ئه‌مباره‌كانی ئه‌مریكا دێت، ئینجا گرژییه‌كانی ناوچه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، بەڵام ماوەى دوو رۆژە لە سەرووى 85 دۆلارەوە مامەڵەى پێوە دەکرێت.

لە مانگى شوباتەوە خواستى زۆر لەسەر بەنزین و خانووبەرە لە ئەمەریکا، خواستى لەسەر نەوت بەرزکردەوە، جگە لەوە ناسەقامگیرییەکانى دەریاى سوور و بەئامانجگرتنى کەشتییە نەوتهەڵگرەکان، کاریگەریى راستەوخۆى لەسەر نرخى نەوت داناوە.

نرخى نەوت بەرز بووەوە

نرخى نەوت بەرز بووەوە