لەدوا خولەكدا بردیەوە

نەورۆز لە دواخولەکدا لە قاسمی بردەوە

+964
ئەحمەد محەمەد – سلێمانی

لە گەڕی 26ـى خولى ئەستێرەکانى عێراقدا، یانەی نەورۆز لە یاریگەی خۆیدا سێ خاڵی گرنگی لە یانەی قاسم وەرگرت و لە دوا خولەكەكاندا یارییەكەی بە سوودی خۆی كۆتایی پێهێنا .

لە كەشێكی ساردو باراناوی سلێمانیدا، یاریەكە بەڕێوەچوو، لە گێمی دووەمدا و لە خولەكی 60 قاسم لە رێگەی ئیمانوێل ئیڤیانی گۆڵی یەكەمی یارییەکەیان تۆماركرد ، دواتر لە خولەكی 82 نەورۆز لە رێگەی موسا عەدنانەوە گۆڵی یەكسانبوونی تۆماركردەوە و لە دوا ساتەكانی یارییەكەشدا بە پەنارتی لە خولەكی 90+3دا مەڕوان حسێن گۆڵی بردنەوەی تۆماركرد و یارییەكەش بەو ئەنجامە كۆتایی هات .

یانەى نەورۆز 41 خاڵى هەیە و لە ریزبەندی شەشەمی خولەكەیە، یانەی قاسمیش بە 20 خاڵ لە پلەی 18دایە.

پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا

یانەی نەورۆز لەكۆتا خولەكەكاندا بەسەر ئەمانەدا سەرکەو...

یانەی نەورۆز لەكۆتا خولەكەكاندا بەسەر ئەمانەدا سەرکەوت