کێ راهێنەر بوو؟
هه‌ولێر به خاڵێك له به‌غدا گه‌ڕایه‌وه
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
ئه‌مڕۆ له گه‌ڕی 26ی خولی ئه‌ستێره‌كانی عێراق، یانه‌ی هه‌ولێر له شاری به‌غدا به‌رامبه‌ر كه‌رخ یاریی كرد و له ئه‌نجامدا به‌بێ گۆڵ یه‌كسان بوون.
یانه‌ی هه‌وڵێر به‌بێ راهێنه‌ر یارییه‌كه‌ی ئه‌نجام دا و عیماد هاشم راهێنه‌ری گۆڵپارێزه‌كانی تیپه‌كه راهێنه‌ری تیپه‌كه بوو.
یانه‌ی هه‌ولێر به‌و بارودۆخه یارییه‌كی باشی ئه‌نجام دا، یانه‌ی كه‌رخیش له گێمی دووه‌مدا لێدانێكی سزایان له‌ده‌ست دا و نه‌یانتوانی گۆڵ تۆمار بكه‌ن.
یانه‌ی هه‌ولێر له بارودۆخێكی خراپدایه و له ئاستی ئه‌نجامه‌كان و هه‌روه‌ها كێشه‌كانی دارایی و كارگێڕی گرفتی گه‌وره‌ی هه‌یه.
دوای ئه‌و ئه‌نجامه تیپه‌كه له پله‌ی 16یه و 24 خاڵی هه‌یه.