خواستى لەسەرە و خستنەڕوو کەمبووەتەوە
نرخى نەوت بەرز بووەوە
964+
وریا فەتاح
بەهێزى خواستى جیهانى لەسەر نەوت بە تایبەت ئەمەریکا، بۆ ئەمڕۆ چوارشەممە نرخى نەوتى بەرز کردەوە.
بەپێى داتاکانى بازاڕى جیهانى نەوت، بۆ ئەمڕۆ یهك بهرمیل نهوتی خاوی برێنت به رێژهی 0.54% بەرز بووەتەوە و بە 82 دۆلار و 46 سەنت مامەڵەى پێوە دەکرێت.
ههروهها یهك بهرمیل نەوتی خاوی تێكساس بەڕێژەى 0.56% بەرز بوونەوەى بەخۆیەوە بینیوە و بە 78 دۆلار و 12 سەنتە.
رێکخراوی وڵاتانی هەناردەکاری نەوت (ئۆپیک)، پابەندی پێشبینییەکانی بووە بۆ گەشەسەندنی بەهێزی خواستی جیهانی نەوت لە ساڵی 2024دا بۆ 2.25 ملیۆن بەرمیل لە رۆژێکدا.
لە مانگى شوباتەوە خواستى زۆر لەسەر بەنزین و خانووبەرە لە ئەمەریکا، خواستى لەسەر نەوت بەرزکردەوە، جگە لەوە ناسەقامگیرییەکانى دەریاى سور و بەئامانجگرتنى کەشتییە نەوتهەڵگرەکان، کاریگەرى راستەوخۆى لەسەر نرخى نەوت داناوە.